ھواوی بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد داھاتووی سمارت فۆن دیاری دەکات



پشت بەستن بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد گۆڕانکاری لەشێوازی ژیانی کۆمپانیا و کەسایەتیەکان بەدیھێناوە ، ئەمڕۆ ئامێرەکان توانای زیاتریان ھەیە بۆ چارسەرکردن و بەکارھێنانی داتا جۆراو جۆرەکان ئەوەش مانای ئەوەیە کەتوانای بیرکردنەوەیان زیاتر بووە بۆ ئەوەی رکابەری مرۆڤ بکەن ، گروپی ھواوی بەخاڵی وەرچەرخان سەیر ئەم پێشکەوتنە دەکات لەشۆڕشی تەکنەلۆژیای زیرەک بەرەو پشت بەستن بەتەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد.
لێرەوە بیرۆکەی ھواوی مایت 10 ھاتە کایەوە بۆ بەرھەمھێنانی ئامێری داھێنەر کەژیانی بەکارھێنەرانی ئاسانتر بکات ، گروپی ھواوی بەگرنگەوە چاوەڕێی تمایشکردنی داھێنانەکانیەتی لەکۆنگرەی جیھانی سمارت فۆندا لەگەڵ گەیشتنی مۆبایلی ھواوی مایت 10 پرۆ بۆ پاڵاوتنی کۆتایی خەڵاتەکانی سمارت فۆنی جیھانی 2018 لە جۆری باشترین سمارت فۆن.

بەکارھێنەران بەبەردەوامی لەدوای مۆبایلێکدا دەگەڕێن کە لەمرۆڤەوە نزیک بێت لە رووی خێرایی و توانای کارکردنەوە ، ھواوی بەدەم ئەم داواکاریانە دەچێت لەرێگای دانانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە زۆربەی بەشەکانی ئامێرەکانیدا وەک خێرایی و وزە و کامیرا ، بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەڵسوکەوتی بەکارھێنەر بگونجێت، لە ئامادەکردنی کامیرا بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ باشترکردنی بەکارھێنانی وزەی پاتری ، ئەمەش تەنھا سەرتایە چونکە ھواوی لەداھاتوو بەڵێنی زیاتر بە بەکارھێنەرانی دەدات.

ئەو سمارت فۆنانەی پشت بەتەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد دەبەستن وەک ھواوی مایت 10 رێگاخۆشکەرە بۆ ئەوەی زیاتر سوود لە پرۆسێسەری کیرن 970 وەربگرن ، کە یەکەیەکی چارسەری ھەستیار لەخۆدەگرێت 25 جار لەیەکە ئاساییەکان لە رووی تواناوە باشترە و 50 جاریش خێراترە ، واچاوەڕوان دەکرێت کە ئەم تەکنەلۆژیا زیرەکە شوێنی ئەم تەکنەلۆژیا ئاساییەی ئێستا لە داھاتوودا بگرێتەوە و پرۆسێسەری کێرن رۆڵێکی باڵای دەبێت.

ھواوی مایت 10 پێشکەوتنێکی گەورەی لە جیھانی تەکنەلۆژیا بەدەستھێنا دوای ئەوەی تواناکانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی خستە ناو کامیرای مۆبایلەوە ئەوەش ئەزموونێکی تازەی لە وێنەگرتنی زیرەک بەدیھێنا لە رێگای کامیرایەک کە دیمەنەکان و تەنەکان دەناسێتەوە لەگەڵ ئامادەکردنی کامیراکە بۆ وێنەگرتنێکی پیشەگەریانە.
لەلایەکی دیکەوە ھواوی تایبەتمەندی بەکارھێنای پاتریەکانی پەرەپێدا ، ھەرچەندە توانای پاتریەکانی ھەردوو ئامێری مایت 10 و مایت 10 پرۆ 4000 میلی ئەمپێرە و تەکنەلۆژیای سوپەر چارچ لەخۆدەگرێت بۆ شەحنی خێرا بە وزەی 22.5 وات ، بەڵام تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد رۆڵی ھەیە لەدرێژکردنەوەی تەمەنی پاتریەکان لە رێگای ئاشنابوون بە ھەڵسوکەوتی بەکارھێنەر کە بۆ 4 بەش دابەشکراوە بریتین لەیارییەکان و کارەکان و گەشتکردن و وێنەگرتن ، ھەر بەشێک 14 پۆلێن بۆ سیناریۆی جیاواز لەخۆ دەگرێت ، دوای ئاشنا بوون بەھەلسوکەوتی بەکارھێنەر لەم بەش و پۆلینانە ، مۆبایلەکە پلانێک ئامادەدەکات بۆ پارێزگاریکردن لە وزەی پاتریەکە.

شایانی باسە زنجیرەی ھواوی مایت 10 پێوەرەکانی سەردەمی تازەی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی دانا و سیمای داھێنەرانەی بۆ داھاتووی سمارت فۆن دیاریکرد.