كوردپرێس
پۆلیسێكی ئه‌ڵمانیی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، ئه‌و كاته‌ی له پشوودا بوو، گوێی له ده‌نگه ده‌نگێكی سه‌یر بوو له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی لێی نزیك بووه‌وه زانی كه كارێكی دزی هه‌یه و به په‌له هه‌ڵوێستی خۆی نواند.
له یه‌كێك له دایه‌نگه‌كانی ناوچه‌ی ماینتس له ڕۆژَئاوای ئه‌ڵمانیا، پیاوێك خه‌ریكی دزیكردن بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناو نزیكی ده‌رگه‌كه‌دا گیری خواردبوو، هاواری كردبوو یه‌كێك یارمه‌تی بدات و بێته ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌شدا پۆلیسێك ده‌ركه‌وت و به ئاسانی گرتی.
پۆلیسه‌كه ئیشی خۆی ته‌واو كردبوو، به‌و نیوه شه‌وه له پیاسه‌دا بوو، جلێكی پاپای له‌به‌ر بوو، هه‌ر به‌و جله‌وه دزه‌كه‌ی برده بنكه‌ی پۆلیس و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه، ئه‌م پۆلیسه به پاپای ڕاسته‌قینه له‌ناو هاوڕێكانی ناسرا، به‌ڵام ده‌ڵێن ته‌نیا له سپێناغه‌كه‌ی كه‌مه، به هیواین ده‌ست بكات به خواردنی ئه‌وه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی زیاد بكات.
فیلم كارتۆنی پاپای كه زۆربه‌مان له منداڵی‌دا پێی ئاشنا بووین، باس له پیاوێكی ئازای جه‌سته لاواز ده‌كات، كه هه‌رچه‌نده پلۆتۆی هاوڕێی قه‌ڵه‌و و به‌هێز و بازووه، به‌ڵام ناتوانێت لێی بباته‌وه، چونكه پاپای سپێناغ ده‌خوات، ئه‌مه‌ش به‌هێزی ده‌كات.
سه‌رچاوه\ لبنان24

