كوردپرێس
هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵ بده ئه‌م چوار سیفه‌ته‌ی خواره‌وه له‌خۆت بێنه دی بۆ سه‌ركه‌وتن له ژیانی دونیا و ژیانی كۆتاییش :
1- ئارام گرتن : سه‌بر گرتن و پته‌و بوون به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بۆتی داناوه به‌هێزت ده‌كات و زیاتر به‌رگه‌ی ناخۆشی و نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیان ده‌گریت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ قیامه‌تیش خێر و پاداشتی خۆت ده‌بێ .
2- سوپاس گوزار بوون : شوكران بژێوی و سوپاس كردنی خوای گه‌وره به‌وه‌ی پێی داویت ، زیاتر هه‌ست به ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كه‌یت و قه‌ناعه‌تت بۆ دروست ده‌بێت . به‌مه‌ش خوای گه‌وره زیاتر میهره‌بانی خۆی پێت ده‌به‌خشێ و پاداشتیشت ده‌بێ له قیامه‌ت .
3- ته‌قوا یان له خوا ترسان : ئه‌نجام دانی كاری چاك و دوور كه‌وتنه‌وه له كاره خرایه‌كان كه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردوه ، ئه‌مه وات لێ ده‌كات كه خوای گه‌وره خۆشتی بوێیت و له‌لای خه‌ڵكیش خۆشه‌ویست بیت ، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له قیامه‌ت پاداشتی ئه‌م كه‌سه‌ش زۆر به باشی ده‌داته‌وه .
4-پشت به‌ستن و ته‌وه‌كول به خوای گه‌وره : متمانه به خوا بوون و جێهێشتنی كاره‌كان بۆ خوای گه‌وره ، وات لێ ده‌كات دڵ و ده‌روونت پڕ بێ له ئاشتی و دڵخۆشی .

