كوردپرێس
دەزگایەکی زانستیی چینی هۆشداریی دەداتە ئەو کەسانەی چا بە گەرمیی دەخۆنەوە.
بەپێی راپۆرتێکی دەزگای زانستە سروشتییەکان لە چین، کە رۆژنامەی (گاردیان) ناوەڕۆکەکەی ڵاو کردووەتەوە، رێژەی رزگاربوون لە شێرپەنجەی قورگ %15 و زۆربەی ئەوانەی تووشی دەبن، دوای پێنج ساڵ گیان لەدەست دەدەن.
دەزگاکە هۆشداریی داوەتە ئەوانەی چا بە گەرمی دەخۆنەوە و رایگەیاندووە، خواردنەوەی چا بە گەرمی ئەگەرەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی قورگ پێنج جار زیاتر دەکەن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە جگەرەش دەکێشن یاخود خواردنەوە حەلکحولییەکانیش دەخۆنەوە.

