كوردپرێس
وتەبێژی سیستمی تۆماری بایۆمەتری ھەرێمی كوردستان ڕایدەیەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا لیژنەكەی بەغداد ڕاپۆرتی كۆتایی لەسەر وردبینی مووچە ئاڕاستەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بكات.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی سیستمی تۆماری بایۆمەتری هەرێم بە میدیایی یەكێتی ڕایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەفدێكی چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ وردبینی لیستی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری ھەرێم و لەگەڵ نوێنەری وەزارەتەكان كۆبووەوە.
دەشڵێت: “بە مەبەستی زووتر ئەنجامدانی كارەكانی ئەو لیژنەیە، سیستمی بایۆمەتریش سەرجەم زانیارییەكانی لەسەر ژمارەی مووچەخۆران ڕادەستی لیژنەكەی بەغداد كرد”.
ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە لەم ھەفتەیەدا لیژنەكەی بەغداد ڕاپۆرتی كۆتایی لەبارەی لیستی موچەی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی ھەرێم ئاڕاستەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بكات بەمەبەستی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە.
پێشتر مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارای و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حەیدەر عەبادی چاوەڕێی ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنەی وردبینی مووچەی هەرێم دەكات بۆ واژۆ كردن لەسەر پێدانی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی.

