كوردپرێس
وه‌كو ئاشكرایه كه جگه‌ره كێشان ده‌بێته هۆی توش بوونی كه‌سه‌كان به شێرپه‌نجه‌و چه‌ندین نه‌خۆش تری مه‌ترسیدار ، هه‌روه‌ها زیانێكی تری جگه‌ره كێشان بۆ ئافره‌تانی دووگیانه كه هۆكاره بۆ مندال بوونی پێش وه‌خته به ماوه‌یه‌كی زۆر و هه‌روه‌ها توش بوونی كۆرپه‌له به كێشه و نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ، ته‌نانه‌ت دوكه‌لی جگه‌ره ده‌بێته هۆی دروست كردنی كێشه بۆ ته‌ندروستی دایكه‌كه‌و منداڵیش .
بۆیه زۆر گرنگه پێش كاتی دووگیان بوون ئافره‌ت واز له‌ه جگه‌ره كێشان بێنێت و لێی دور بكه‌وێته‌وه .
هه‌ندێ له زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان له‌ماوه‌ی دووگیاندا :
_ هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی منداڵێكی بچووك له دایك ببێ چونكه له‌كاتی ئاسایی خۆی زووتر له دایك ده‌بێ و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی منداڵیش هێواشتر ده‌كات .
_ به‌هۆی زوو له دایك بوونی مندالیش له‌م كاته‌دا كۆرپه‌له توشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه.
_ جگه‌ره كیشان كاریگه‌ری له‌سه‌ر سی و سینگی منداڵ ده‌بێت و مێشكی منداڵ له‌كاتی منداڵی و ته‌نانه‌ت له‌كاتی هه‌رزه‌كاریشی .
_ جگه‌ره كێشان ده‌بێته هۆی خوێنبه‌ربوونی مه‌ترسیدار له‌كاتی له‌دایك بوون و پاش منداڵ بوونیش .

