كوردپرێس
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراق لیژنه‌یه‌ك بۆ دانه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێكده‌هێنێت، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش، دوو رێگه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مافیان به‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقه‌وه هه‌یه.
فالح ساری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند:” بۆ لێكۆڵینه‌وه له موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنێت و دواتر راپۆرتێك پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر.
وتیشی: رێگه‌ی دووه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی دیوانی چاودێریه‌وه وردبینی بكرێت و زانیاری له‌سه‌ر كۆبكرێته‌وه و به‌پێی مانگ و وه‌رز و ساڵ لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت و بزانرێت هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بڕی چه‌ند پاره‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمه.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێم كه به‌راستی له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا كار ده‌كه‌ن، فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی عیراقن و مافیان به‌سه‌ر به‌غداوه هه‌یه ته‌واوی موچه‌كانیان بۆ ره‌وانه بكات.

