ئه‌م جۆره‌ ژەھراویترین ماری کوردستانه‌



كوردپرێس

کوڵەیباب یەکێکە لەو مارە ترسناک و ژەھراوییانەی لەجیھاندا بوونی ھەیە، و پسپۆڕێکی بواری گیانلەبەرە کێوییەکان چەند زانیارییەکی لەبارەی بوونیەوە لەکوردستان دەخاتەروو.
لەوبارەیەوە “ئارام غەفور” پسپۆری بواری گیانلەبەرە کێوییەکان ئاماژە بەوە دەکات کەکوڵەیباب ئەم جۆرە مارە ترسناکترین و ژەھراوترین ماری کوردستان و ناوچەکەیە کەخاوەنی کیسی ژەھرو کەڵبەی ژەھراویە سەر بەخیزانی (ویبریدەیە ) کەئەم خێزانە
ھەموو جۆرەکانیان ژەھراوین و نزیکەی (١١) جۆر زیاتریش لەناوچەکەدا تۆمارکراوە.
لەکوردستاندا نزیکەی (٤) جۆر ھەیە بە(کوڵەیبابیشەوە) نزیکەی (٢) متر درێژ دەبێت
خۆراکی مارمێلکەو ھێلکەو چۆلەکەو جوچک وبەچکە کەروێشک و مشک وھێلکەی باڵندەکانە.
بەبڕوای “ئارام غەفور” ئەم جۆرە مارە نزیکەی (٣٥) ھێلکەدەکات وەجیاوازی لەگەڵ مارەبێ ژەھرەکان :
١- سەریان سێگۆشەیە.
٢- چاویان زیاتر یەک خەتەوەک چاوی کولەوایە
٣- خاوترن لەمارەکانی تر
٤- رەنگی بۆرێکی چڵکن وپوڵەکەکانی تیغ دارە لەزۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەبینرێن وزۆرن
ئەمانە چەند ناوێکیان ھەیە وەک – کوڵەیباب ھۆیبابە سەردۆینە حەفیان قاشڵە کوڵەکۆێرە
کۆێرەمار سەرسوێسنە کەوەمار بۆرەمار.
دواتر دەتوانین ئەھەمووناوانە جیابکەینەوە بۆجۆرەکانی تر بۆناولێنانی جۆری تر وە لەئێستادادەتوانین وە ماری (کوڵەوه‌یباب ) ناوی لێ بنێنن وەبەفارسی پێیی دەڵێن (گرزەمار) وەناوی زانستی Vipera lebetina یە.