كوردپرێس
یەکێک لە کێشە تەندروستیەکانی خانمانی دووگیان، بوونی ئازاری سەرە بەتایبەت لە مانگی یەکەمدا، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکانتدا، هاوکات کەم خەوی و ماندووبوونی زۆر.
چۆن ئازاری سەرئێشە کەمدەکەیتەوە لەکاتی دووگیانیدا:
1-خواردنەوەی شلەمەنیەکان بەتایبەت ئاو، یان شەربەتی هەنار، چونکە بەوشێوەیە لەشت وشک نابێتەوە.
2-سستمی خۆراکیت رێکبخە و بەژەمی بچوک بچوک بیخۆ، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئاستی شەکری خوێنت ئاسایی بێت، سەرئێشەت کەمدەکاتەوە.
3-خەوتن و حەوانەوە بەشێوەیەکی باش و تەندروست، واتە کاتەکانی خەوت جیابکەرەوە پشووبدە، راهێنانی هەناسەدان بکە بەشێوەیەکی ئارام بەلوت و دانەوەی بەدەم.
4-ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی بەشێوەیەکی دروست تایبەت بە خانمانی دووگیان، کە لەلایەن راهێنەری شارەزاوە وەرتگرتبێت.

