كوردپرێس
ڕۆژنامه‌ى (جیرۆزالیم پۆست)ى ئیسرائیلی، بڵاوی كرده‌وه، كه شایه‌تحاڵه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووه، هێزێكى زۆرى ئیسرائیلی بینراوه به‌ره‌و سنووره‌كانى باكوورى سووریا ،به‌ڕێكه‌وتوون.
ڕۆژنامه‌كه، ئه‌و جووڵه سه‌ربازییه‌ى به”خۆئاماده‌كردن بۆ جه‌نگ” ناوبردووه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه سوپاى ئیسرائیلی به‌هۆى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت دواى خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى ئیسرائیلی و دواتر خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانى ئێرانى، هێزه‌كانى له باكوور توندوتۆڵ ده‌كات.
هه‌رچه‌نده سوپاى ئیسرائیل ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه لێدوان له‌باره‌ى ناردنى هێز بۆ سنووره‌كانى باكوورى سووریا بدات، به‌ڵام شایه‌تحاڵه‌كان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، كه هێزێكى زۆریان بینیوه به‌ره‌و ئه‌و سنوورانه به‌ڕێكه‌وتوون.
چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی له ئاسمانى سووریا، دۆخى ناوچه‌كه ئاڵۆزیی به‌خۆیه‌وه بینیوه و مه‌ترسى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له ئارادایه، به‌تایبه‌ت كه ئیسرائیل له بوونى ئێران له‌سه‌ر خاكى سووریا، نیگه‌رانه و به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆى ده‌زانێت.

